سەردێڕ:

سلێمانی؛ تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا

PM:07:19:10/06/2025

1276 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە رادەگەیەنێت كە دوای ئەوەی لە شوقەیەكدا هێرشیكردبووە سەر هاووڵاتییەك و بڕێك پارەی لێ بردبوو، بەرەو هەولێر هەڵات و بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیركرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە تۆمەتبارێك لە شوقەكەی خۆیدا هێرشیكردووەتە سەری و لێیداوەو پارەكانی بردووە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەرووداوەكە دەستیپێكرد و توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت، كە پاش رووداوەكە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو بەنیاز بووە بچێتە وڵاتی توركیا.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بە هاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبارەكە لەشاری هەولێر دەستگیربكرێت.













گەلەری