PM:12:53:10/06/2025
1268 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە به‌هۆی كاركردن له‌شه‌قامی بابان، شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵوجه له پردی تاسڵوجه‌وه تاوه‌كو كۆتایی بازاره‌كه به‌ڕووی شۆفێراندا داده‌خرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە له‌كاتژمێر ٢ـی پاشنیوه‌ڕۆوە شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵوجه له پردی تاسڵوجه‌وه تاوه‌كو كۆتایی بازاڕەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەهۆی داخستنی شەقامەکەوە شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی تاسڵوجه‌ی كۆن به‌كاربهێنن.
باسی لەوەشکرد، به‌هۆی كاركردن له‌شه‌قامی بابانەوە، لە کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆوە شەقامەکە دادەخرێت.