PM:10:41:09/06/2025
1116 جار خوێندراوەتەوە
ئاگرێکی گەورە لە سنووری برادۆست کەوتووە و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیش بە ئێن ئاڕتی وت، ئاگرەکە نزیکەی حەوت کاتژمێرە بەردەوامە و تائێستا بەشێکی کۆنترۆڵ نەکراوە، هاوکات لە سنووری پشدەریش ئاگرێکی گەورە کەتووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، زیاتر لە ٢٠ تیمیان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سنووری برادۆست بەشداریان کردووە و بەشێکی ماوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە لە سنووری ناحیەی کانیەڕەش
کەوتووەتەوە و دیوی هەرێم کۆنترۆڵکراوە و ئەو بەشەی ئاگرەکەش کە دەکەوێتە تورکیاوە
ئاگرەکە بەردەوامە.
هاوکات لە گوندی بیلینگی سەر رێگای هێرۆ لە
سنووری پشدەر ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.