سەردێڕ:

چەند بەرپرسێک بە ناوی بنەماڵەی بارزانییەوە هەڕەشە لە هاوڵاتییەک دەکەن و داوای پارە دەکەن

PM:07:49:09/06/2025

2208 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتییەک لە دهۆک دەڵێت، لەلایەن بەرپرسانی سەربازی پارتییەوە بەناوی بنەماڵەی بارزانییەوە لێیانداوە و داوای پارەشی لێدەکەن، دەشڵێت، دوای ئەوەی سکاڵاشی تۆمارکردووە دادگا هیچ وەڵامیکی نەداوەتەوە و هەڕەشەیان لەخۆی کەسوکاری کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فەخری عەبدولقادر، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناوچەی شێخانی سەربە پارێزگای دهۆکە و بە ئێن ئاڕ تی وت، لەلایەن دوو بەرپرسی سەربازی پارتییەوە بەناوی بنەماڵەی بارزانییەوە هەڕەشەیان لێکردووە و داوای پارەی لێدەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی سکاڵاشی تۆمارکردووە دادگا هیچ وەڵامیکی نەداوەتەوە و هەڕەشەیان لەخۆی کەسوکاریشی کردووە.













گەلەری