سەردێڕ:

جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز شکا؛ ٤٠ گەڕەک بێ ئاو دەبن

PM:04:54:19/05/2025

2476 جار خوێندراوەتەوە

بۆری ئاوی ئیفرازی سێ‌ لە هەولێر شكا و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵیت، هەموو ئەو گەرەکانەی سوود لە ئاوی ئیفراز وەردەگرن بێ ئاو دەبن تاکو بۆریەکە چاکدەکرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، رابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك گوندی (دارەبەن)ی هەولێر، بۆری ئاوی ئیفراز سێ شكا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە پڕۆژەكە كوژێنراوەتەوە و تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی شکاوییەكە و ماوەی ٢٤ کاتژمێری دەوێت بۆ چاککردنەوەی بۆریەکە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كە ساڵی رابردوو نزیكەی چوار جار بۆری ئاوی (ئیفرازی سێ) شكا و بە بڕیاری حكومەتی کاربەڕێکەر دەست بە گۆڕینی بەشێكی زۆری بۆرییەكە كرابوو.


نـ.کـ













گەلەری