شاندێکی یۆنامی سەردانی ئۆفیسی نەوەی نوێی لە هەولێر کرد، نەوەی نوێش دەڵێت، باسیان لە دۆخی سیاسیی هەرێم کردووە و خراپیی دۆخی هاوڵاتیانیشیان گەیاندووەتە شاندەکەی یۆنامی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، شاندێکی یۆنامی بە سەرۆکایەتیی موتسی مورنیارادزی بەرپرسی کاروباری سیاسی یۆنامی لەهەرێمی کوردستان سەردانی ئۆفیسی جوڵانەوەی نەوەی نەوێی لە هەولێر کرد.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەدانیشتنەکەدا باسیان لەبارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان کردوو وتیان، عەیبەیەکی
گەورەیە بۆ پارتی و یەکێتی پەرلەمانیان پەکخستووە و ناهێڵن دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمان هەڵبژێردرێت وپەرلەمان کارابێت کەئەمە دژی بنەماکانی دیموکراسی وخواستی
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.
وتیشی،
باسیان لەبارودۆخی هاوڵاتیان کردووە و رایانگەیاندووە، لە ئێستادا بارودۆخی
هاوڵاتیان لەوپەڕی خراپیدایە، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی کاربەڕێکەر بەناوی کارەبای ٢٤
کاتژمێری خەریکی رووتاندنەوەی هاوڵاتیانە و بارگرانیەکی زۆری خستۆتە سەرشانیان
بەجۆرێک ئەو نرخەی حکومەتی کاربەڕێکەر دیاریکردووە لە نرخی کارەبای زۆربەی زۆری
وڵاتانی پێشکەوتوو زیاترە.
هەروەها،
ئەمەش وایکردووە راستەوخۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ببن بەکرێچی حکومەت و ناشتوانن
بەو نرخە زۆرە کرێی کارەبا دابین بکەن و ئەرکی حکومەتی کاربەڕێکەر تەنها
بەڕێکردنی کارەکانە نەک بڕیاردان کە ئەمەش پێچەوانەی یاساو دەستورە.
هـ.ئـ