سەردێڕ:

سودانی: حکومەت کاری کردووە بۆ باشترکردنی ژینگەی بازرگانی بۆ راکێشانی کۆمپانیاکان

PM:05:49:30/04/2025

896 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەکی پێویست بۆ کارەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی کرد لە سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەیکەر هیوز کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ خزمەتگوزاری نەوت و وزە و ئامادەیی حکومەتی دوپاتکردەوە بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەکی پێویست بۆ کارەکانی کۆمپانیاکە لە عێراق.

هەروەها، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ئاسۆی هاوکاری لە کەرتی وزە کرد و پێداچوونەوەیان بە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکە کرد لە عێراق، لەوانەش تەواوکردنی یەکەکانی جێبەجێکردنی غاز لە کێڵگەی ناسریە بە توانای ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجا، پێشبینی دەکرێت قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە پێش هاوینی ٢٠٢٦ تەواو بکرێت و قۆناغی دووەمیش لە ساڵی ٢٠٢٧ تەواو بکرێت.

هاوکات، سودانی، ئامادەیی حکومەتی بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەکی پێویست بۆ کارەکانی کۆمپانیاکە لە عێراق دووپاتکردەوە، لە ژێر رۆشنایی رێوشوێنە حکومییەکان بۆ رێکخستنی چوونە ژوورەوەی بازرگان و کۆمپانیاکان بۆ ناو بازاڕی عێراق.













گەلەری