PM:11:20:15/04/2025
1608 جار خوێندراوەتەوە
میدیاكانی ئیسرائیل، لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەیان رایانگەیاند، لەلایەن هاوتا ئەمریکییەکانیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا واشنتۆن دەست دەکات بە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمنی ئەمەریکا دامەزراوە سەربازییەكانی ئیسرائیلیان ئاگادار كردوەتەوە كە لە دوو مانگی داهاتوودا واشنتۆن دەست بەكشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دواخستنی كشانەوەی هێزەكانی
لە سوریا، ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر واشنتۆن و ویستویەتی لە بڕیارەكەی پەشیمانی
بكاتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئیسرائیل مەترسی ئەوەی هەیە،
لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا تورکیا زیاتر دەست بەسەر سەروەت
و سامانی ستراتیژی ئەو وڵاتەدا بگرێت.
هاوکات، پێشتر،
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توریكا رایگەیاندبوو، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر
سوریا، وڵاتەکەی ئامادەیە لە ئاستی تەکنیکی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام بدات،
بەڵام ئەو وڵاتە هەنگاو بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان نانێت.