چەند قاچاخچییەکی مێروو لە کینیا دەستگیرکران کە هەوڵی بە قاچاخبردنی زیاتر لە ٥٠٠٠ شاژنی مێروولەیان دابوو و لەو مێروولانە چەند جۆرێکی دەگمەن و گرانی تێدابووە کە نرخی هەر دانەیەکیان دەگاتە ١٣٠ دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، حکومەتی کینیا چەند قاچاخچییەکی مێروولەیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی بەقاچاخبردنی زیاتر لە ٥٠٠٠ مێروولەیان دابوو بۆ فرۆشتنیان بە ئارەزوومەندانی مێرووی جوان لە ئاسیا و ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک جۆر لەو مێروولانە زۆر
دەگمەن و بەنرخن وەک جۆریMessor
Cephalotes وGiant African Harvester کە نرخی هەردانەیەکیان دەگاتە ١٣٠ دۆلار بۆ هەر
مێروولەیەک و مێروولەکان بە بەکارهێنانی دوو هەزار و دوو سەد کۆنتەینەری
دەستکاریکراو گواستراونەتەوە کە وا درووستکراون بۆ زیاتر لە دوو مانگ بە زیندووی
بیانهێڵنەوە و پشکنینی فڕۆکەخانەکان تێپەڕێنن بە بێ ئەوەی هەستیان پێ بکرێت.
هەروەها، خزمەتگوزاری
ئاژەڵە کێوییەکانی کینیا ستــایــشی دەستگیرکردنی قاچاخچییەکانی کرد و بە
بەرەوپێشچوونێکی گرنگی دانا لە بەرەنگاربوونەوەی بە نایاسایی بردنی ئاژەڵە
کێوییەکان.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بەرەوپێشچوونێکی
گەورەیە لە کۆنترۆڵکردنی ئاژەڵە شیردەرە گەورەکانەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی مێرووە زۆر
بچوکەکان بەڵام هەبوونیان لە سرووشتی ئەو وڵاتەدا گرنگە.
هاوکات، بە پێی راگەیەندراوی حکومەتی کینیا چوار کەسە
دەستگیرکراوەکە دووانیان بەلجیکی، ڤێتنامییەک و کینییەکن و بە تۆمەتی
بازرگانیکردنی نایاسایی بە بوونەوەرە زیندووەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون.