PM:02:46:20/03/2025
2292 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ یەکێتیدا رێککەوتنیان لەسەر کارنامەی حکومەت کردووە و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە چەند رۆژی رابردوودا بافڵ تاڵەبانی چووە پیرمام و لەگەڵ مەسرور بارزانیدا کۆبووەوە،
بە گوێرەی زانیارییەکانیش، لەسەر زۆرینەی پۆستەکان رێککەوتوون و یەکێتی رازی بووە
مەسرور بارزانی ببێتەوە سەرۆکی حکومەت و خۆشی ببێتە جێگری.