PM:02:03:20/03/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەیاندا لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان رێککەوتوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تاریق جەوهەر، راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمان کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە دواین کۆبوونەوەیاندا لەسەر دابەشکردنی پۆستە باڵا و سیاسدییەکان رێککەوتوون.
هاوکات باسی لەوەشکرد،
بەمنزیکانە یەکەم دانیشتنی هەڵپەسێردراو و كراوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ
هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دواتر دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم
و کەسایەتیەك بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان رادەسپێردرێت.