جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە دوای رێککەوتنی پارتی و یەکێتی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا و باڵیۆزی ئوسترالیا روونیکردەوە کە پارتی و یەکێتی هاوڕان بەپێی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت و هەروەها بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتییان، پێویستە حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو پێبکبهێنرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی
بەوەشکرد، گەشبینن لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ پارتی واژۆ بکەن.
ئەوەشی خستووەتە روو، پارتی و یەکێتی هاوڕان و
پێویستە حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو پێبکبهێنرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی کاتی بانگەشەی
هەڵبژاردن قسەیان بە یەکتری دەوت و دروشمی رووخاندنی یەکتریان بەرز کردبووەوە، ئێستاش
سەرقاڵی دابەشکردنی پۆستەکانن.