سەردێڕ:

فەرمانگەی کارەبا لە دەستی دەرچوو و تێچووی مانگانەی کارەبای ئاشکراکرد و دواتر سڕییەوە

PM:03:23:12/03/2025

3976 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی کارەبا لە دەستی دەرچوو و تێچووی مانگانەی کارەبای ئاشکراکرد و دواتر سڕییەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتى کارەبای سلێمانى بڵاویکردەوە، تێچووی ئیشپێکردنى تەنها بۆیلەرێکى سێ هەزار واتی مانگانە زیاتر لە ٧٠ هەزار دینارە، ئەوەش کاتێک رۆژانە بۆ ماوەى پێنج کاتژمێر کاربکات، بەڵام دواتر پۆستەکەى سڕییەوە.

لە روونکردنەوەکەى کارەبای سلێمانیدا ئەوەش هاتبوو، بۆیلەرە سێ هەزار واتیەکە بۆ هەر کاتژمێرێک کارکردن سێ کیلۆوات کارەبای پێویستە واتە بۆ پێنج کاتژمێر کارکردن دەکاتە ١٥ کیلۆوات کارەبا و مانگانە دەکاتە ٤٥٠ کیلۆوات کارەبا و بەوەش ئەگەر کرێی کارەباکەى بە ١٥٦ دینار هەژماربکرێت، ئەوا مانگانە دەکاتە ٧٠ هەزار و ٢٠٠ دینار تەنها بۆ کارپێکردنى بۆیلەرێک.

ئەوە لەکاتێکدایە، هەموو ماڵێک پێویستی بە کارپێکردنى چەندین ئامێر و پێداویستى دیکەى کارەبایە و بەوەش حکومەتى کاربەڕێکەر کرێی مانگانەی کارەبای هاوڵاتیانى تا ١٠ هێندەى پارەى ئێستا زیاتر کردووە.














گەلەری