ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا کراوە، تاکە بژاردەی چارەسەری كێشەکانمانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئیدارەی خۆسەر، باسی لەوەشکرد، ئەم رێککەوتنە و وتارەکانی سەلماندنیان کە تاکە بژاردە بۆ چارەسەرکردنی کەیسەکەمان رێگای دیالۆگە، لەهەمانکاتدا پێگەی هەمیشەییمان و پاراستنی یەکڕیزیی ناوچەی سوریا، هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە لە داخستنی بۆشایی نێوان هەموو لایەنەکانی سوریا، دەبنە هاندەر بۆ بەهێزکردنی رۆحی بەشداریکردن لە کێشان و بنیاتنانی داهاتووی سوریای نوێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەیەکەم رۆژی کەوتنی رژێمی بەعسەوە،
ئێمە لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا جەختمان لە پێویستی
رێککەوتنی نێوان هێزە نیشتیمانییە جۆراوجۆرەکانی سوریا کردەوە، هەروەها
بەدواداچوونی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا دەکاتە بنەمای چارەسەر قەیرانی سوریا، و
بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتی یەکگرتوو.
وتیشی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلەکەمان
دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە کە سەرکەوتنێکە بۆ گەلی سوریا بە گشتی و رێگرێکە لە رێگای
هەموو ئەوانەی هەوڵدەدەن لەو سەرکەوتنانەی گەلەکەمان بەدەستیان هێناون بە هەوڵی
پشتگوێخستن و دروستکردنی دۆخێکی ئاژاوە و ئاڵۆزی لەنێو پێکهاتەکانی گەلی سوریا و
وەک رژێمی پێشوو نەیتوانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان خەڵکی ناوچەکە بپچڕێنێت
بەتایبەتی نێوان گەلی کورد و عەرەب لە ساڵی ٢٠٠٤.
هەروەها، شانازی بە خەڵکی خۆڕاگرمان دەکەین، کە
بەو سەرکەوتنانەی بەدەستمان هێناوە، کە بەردەوامین لە کارکردن بۆ سوریا بە گشتی و
باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەتی و سەلامەتی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی شۆڕشمان
لە یەکپارچەیی سوریا و دیموکراسییەکەی، رێککەوتنی ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگە بۆ
بەدیهێنانی هیوا و ئاواتەکانتان، ئەم رێککەوتنە ئامانجەکانی خۆی و بەرقەرارکردنی.