PM:08:56:04/03/2025
3496 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە هەرێم رایگەیاند، قەدەغەکردنی راوە ماسی لە هەرێم بەمشێوەیە دەبێت، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥،دەستپێدەکات تا ٢٠ی حوزایرانی ٢٠٢٥، هەروەها، لە ٣١ی حوزایرانی ٢٠٢٥، ئاسای دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە هەرێم رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی کە سامانێکی گرنگی نیشتیمانیە بڕیاری قەدەغەکردنی راوە ماسی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دیاریکرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لە هەرێم، لە رۆژی
٥ـی ئازارەوە تا ١٥ـی حوزەیران بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا وەرزی زاوزێی ماسییە،
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە سەرجەم دەریاچە و رووبار و گۆماوەکان راوکردنی
ماسی بەشێوەیەکی کاتی قەدەغەدەکەن لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی و ئاوی.