سەردێڕ:

زێڕ نرخی پێوانەیی خۆی شکاند؛ بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:08:29:20/02/2025

20984 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٤٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٣ دۆلار و پێنج سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم دووبارە بەرزبووەوە و تاوەکو ئێستا ئەو بەرزبوونەوەیەی بە خۆیەوە نەبینیوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٥ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٥ هەزار دینارە.














گەلەری

‌بەپەلە