نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٣١ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢١ دۆلار و ١٦ بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم دووبارە بەرزبووەوە و تاوەکو ئێستا
ئەو بەرزبوونەوەیەی بە خۆیەوە نەبینیوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو
بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ
متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.
هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام
بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە
لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٩ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢١ هەزار دینارە.