PM:12:38:13/02/2025
1700 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی سوریا بانگێشتی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە پاریس کرا، ئەوەش یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا دەبێت بۆ ئەوروپا لە دوای رووخانی ئەسەدەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بانگهێشتی ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریای کرد بۆ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە پاریس.
بەرپرسێکی فەرەنساش رایگەیاند، ئەم
کۆبونەوەیە بۆ دروستکردنی پارێزگاریەکە بۆ سوریا و دوورخستنەوەی قەیرانە لەو
وڵاتە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت،
ئامانجی کۆبوونەوەکە هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانە بۆ هێنانەدی قۆناغێکی گواستنەوەی
ئاشتیانە بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری و ئاسایشی سوریا.