سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سودانی و سەرۆک کۆمار عێراق کۆبووەوە باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرا

AM:11:26:04/02/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باس لەبارەی چۆنێتی چارەسەرەکانی نێوان بەغدا و هەرێم کرا.


ئەمڕۆ سێسەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، گفتوگۆیان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كردووە و هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی بە دیالۆگ چارەسەری کێشەکان بکرێت.

هاوکات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا گرنگترین دۆسییەكان لە سەر ئاستی نیشتمانی و باشترین رێگەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بە ئاڕاستەی هێنانەدی خواستی هاووڵاتیان لە هەموو بەشەكانی عێراق تاوتوێ كران.













گەلەری