سەردێڕ:

پۆلیس: شەڕەتەقە روویدا و کوژراو و بریندار هەیە

PM:10:52:22/07/2021

63420 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو شەڕەتەقە لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەڵادزێ روویدا و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن.


 

لەوبایەوە، پۆلیسی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەڵادزێ شەڕتەقە روویداوە و بەوهۆیەوە ژنێک بە گولـلە گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، ژنەکە ناوی (ن، ر، ح) بووە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٢ بووە.

پۆلیس لە زاری هاوسەری ژنە کوژراوەکەوە دەشڵێت، ئەمشەو بە میوانی چونەتە ماڵی خزمێکی خۆیان، بەڵام کەسێک تەقەی لەو ماڵە کردووە کە بە میوانی بۆی چووبوون، بۆیە هاوسەرەکەی کوژراوە و کوڕێکی و کەسێکی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و باری تەندروستی بریندارەکانیش جێگیره.

لای خۆشییەوە، عوسمان ئەحمەد لێپرسراوی کارگێری نەخۆشخانەی قەڵادزێ ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی وت، تەرمی ژنەکە بۆ پزیشکی دادی قەڵادزێ گواستراوەتەوە و بریندارنیش بۆ نەخۆشخانەی رانیە گواستراونەتەوە.


سابر عەبدوڵا، قەڵادزێ

باخان تۆفیق، رانیە 













گەلەری