PM:06:02:23/01/2025
2376 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبووەتەوە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی دیدارەکەدا کۆمەڵێک فایل لەسەر ئاستی نیشتمانی تاوتوێ کراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سودانی جەختیکردووەتەوە لە گرنگی پاڵپشتیکردنی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی
کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان بە سەرکەوتوویی لە مانگی تشرینی یەکەمـی ساڵی رابردوو.
هەروەها
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر پێشکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پاڵپشتیی
هێزە سیاسییەکان بۆ حکومەت لە تەواوکردنی ئامانجەکان و گرنگی یەکخستنی کار لە نێوان
حکومەت و پەرلەمان، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانی هاوڵاتیان و بەردەوام بوون لە
گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری، لە هەموو بەشەکانی عێراق.