سەردێڕ:

دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە دەرمان دەستیبەسەردا گیرا

PM:06:50:22/01/2025

2104 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، دەستیان گرتووە بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە دەرمانی پزیشکی لە دەروازەی سنووری شاری زورباتیە،


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەسەڵاتی دەروازە سنووریەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنوورییەکانی شاری زورباتیە، بە هاوکاری ناوەندی گومرگی، توانیان دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بگرن کە پربووە لە دەرمانی جۆراوجۆری مرۆیی کە بەنیازبوون بە شێوەی نا یاسایی و قاچاخ بیگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە بۆ رووداوەکە و هەروەها کەرەستەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی زورباتیە کرا بۆ ئەوەی دۆسیەکە بخاتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرێتەبەر.

جەختیشی کردەوە، کە "هەوڵەکانی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی بازرگانی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بە شێوەی نا یاسایی و قاچاخ، کە مەترسی لەسەر تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان دروستدەکەن".













گەلەری