کۆماری کوردستان یان کۆماری مەھاباد، لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، وڵاتێکی کوردی تەمەن کورت بوو.
پایتەختەکەی شاری مەھاباد بوو، کە ئەکەوێتە باکووری رۆژئاوای ئێران، ئەو ململانێیەی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەتدا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، ڕاپەڕینێکی مەزن جڵەوی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی میری ناوەندیی ئێران دەرھێنا
قازی محەممەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە
بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ
ماوەی ٥ ساڵ تا روخانی کۆمار بەڕێوەبرد.
شاری مەهاباد پایتەختی کۆماری کوردستان بوو، شارەکانی بۆکان و نەغەدە
و میاندواو و شنۆ و پیرانشار و سەردەشت لەگەڵ چەند شارێکی دیکە کەوتبوونە
چوارچێوەی کۆمارەکەوە، قازی محەمەد لە هەوڵی ئەوەشدابوو پارێزگاکانی سنە و کرماشان
و ئیلام بخاتە ژێر دەسەڵاتی کۆمارەوە، بەڵام کورتی تەمەنی کۆمار رێگەی بەوە نەدا.
لە کۆماری کوردستان قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆمار دیاریکرابوو،
کابینەکەشی لە سەرۆک وەزیران و ١٣ وەزیر پێکدەهات ، خاوەنی ئاڵا و سرودی نیشتیمانی
و هێزی سەربازی خۆی بوو بەلام دراوی فەرمی نەبوو و لەوکاتەدا کاری بە دراوی ئێرانی
دەکرد.
سەرچاوە مێژوویەکان باس لەوە دەکەن، کۆماری کوردستان خاوەنی ١٢ هەزار
سەرباز بووە و بۆ یەکەم جار لە مێژووشدا لە کۆماری کوردستان وشەی پێشمەرگە بۆ هێزی
سەربازیی کوردی بەکار هێنراوە.
کۆماری کوردستان گرنگیەکی زۆری بە بواری پەروەردە و رۆشنبیری دەدا،
بۆ یەکەم جار خوێندگە و قوتابخانەی بەزمانی کوردی کردەوە، خوێندنگەی تایبەت بە
ژنانیشی دروست کرد و بۆ یەکەمجار رادیۆی بە زمانی کوردی کردەوە.
هاوکات کۆماری کوردستان لە رووی ئابووریەوە پشتگیری جوتیارانی کرد و
توانی لەو ماوە کورتەدا ٤٠٠ تۆن توتن بۆ یەکێتی سۆڤییەتی ئەوکات هەناردە بکات.
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، تەنها یەکێتی سۆڤیەت پشتگیری کۆماری
کوردستانی دەکرد، بەڵام لە دواتردا، شای ئێران کۆمەڵێک ئیمتیازاتی لە بواری نەوت
پێشکەشی یەکێتی سۆڤیەت کرد و ئەویش دەستبەرداری کۆمار بوو، تا لە دواتردا شای
ئێران کۆتایی بە یەکەم کۆماری کوردستان هێنا و قازی محەمەد و ١١ کەس لە سەرکردە
دیارەکانی کۆماری کوردستان لە سێدارە دران.