سەردێڕ:

ترەمپ؛ کۆچبەر نایاساییەکان دیپۆرت دەکاتەوە

PM:11:25:18/01/2025

1724 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێک بۆ "پاککردنەوەی" کۆچبەرە نایاساییەکان دەستپێ دەکات.


شەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، واتە رۆژێک دوای سوێند خواردنی، ئۆپەراسیۆنێکی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە شیکاگۆ دەست پێ دەکات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، نزیکەی ٢٠٠ کەس بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە بۆ ماوی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، سەرەتاش لە ویلایەتی شیکاگۆ دەست پێ دەکات، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی نایاسایی لەو ویلایەتە نیشتەجێن.

باسیان لەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەکە ئەو کۆچبەرە نایاساییەنە دەگرێتەوە کە پێشینەی تاوانیان هەیە یان مەترسیان بۆ کۆمەڵگەی ئەمەریکا دروست کردووە.

هاوکات ژمارەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دیاری نەکراوە، چونکە ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی مەیدانی دەبێت و لەو شوێنانە دەگەڕێن کە کۆچبەرەکان خۆیان تێدا شاردووتەوە.

 













گەلەری