وتەبێژى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەینێ لەسەر پرسى مووچە کۆبونەوەیەک دەکرێت لە نێوان بەرپرسانی بەغدا و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وتەبێژى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى کاربەڕێکەر و نوێنەرى لایەنە سیاسییەکانى کورد لە بەغدا و بەرپرسانى کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، کۆبونەوەکە سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان دەبێت.
ئەوە
لەکاتێکدایە، حکومەتى کاربەڕێکەر لە ساڵى ٢٠٢٤ دا بڕى ١٠ ترلیۆن و ٧٥٢ ملیار دینارى
وەرگرتووە بۆ مووچەى ١٢ مانگ، بەڵام تەنها ١١ مووچەى دابەشکردووە.
دەشڵێت،
پشکى هەرێمى کوردستان بەپێى یاساى بودجە نەنێراوە و بەغداش دەڵێت، هەرێم پابەندى رێککەوتنەکان
نەبووە.