لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لە جۆری کیا، لە قەزای دور لە پارێزگای سەڵاحەدین کەسێک گیانیلەدەستدا و چوارکەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بار هەڵگرێک لە قەزای دوری سەربە پارێزگای سەڵاحەدین ژنێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
چاوگێک لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگای سەڵاحەدین
ئاشکرای کرد، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و پۆلیسی هاتوچۆی شارەکەش دەستی
بەلێکۆڵینەوەکان کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردووەوە رووداوەکانی
هاتوچۆ لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەهۆی خراپی رێگە و بان و تیژڕەوی
بەشێک لە شۆفێرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەزیادبوون کردووە.