سەردێڕ:

ئایا دروستکردنی هەور یان 'دزینی' بوونی هەیە؟

PM:10:50:06/12/2024

4180 جار خوێندراوەتەوە

تۆوکردنی هەور یان "دزینی هەورەکان" جۆرێکە لە گۆڕینی کەشوهەوا کە ئامانجی گۆڕینی بڕ یان جۆری بارانبارینە، کەمکردنەوەی تەپوتۆز یان بڵاوکردنەوەی تەمە بۆ ناوچەی دیاریکراو، ئامانجی ئاسایی ئەم کارەش زیادکردنی باران یان بەفرە یان بۆ رێگریکردن لە روودانی بارانبارین لە چەند رۆژێکی دواتردا.


تۆوکردنی هەور یان "دزینی هەورەکان" جۆرێکە لە گۆڕینی کەشوهەوا کە ئامانجی گۆڕینی بڕ یان جۆری بارانبارینە، کەمکردنەوەی تەپوتۆز یان بڵاوکردنەوەی تەمە بۆ ناوچەی دیاریکراو، ئامانجی ئاسایی ئەم کارەش زیادکردنی باران یان بەفرە یان بۆ رێگریکردن لە روودانی بارانبارین لە چەند رۆژێکی دواتردا.

ختەکنیکەکان جیاوازن لە تۆوکردنی هەورەکاندا، زیاتر هانی دروستبوونی تەنۆلکەی سەهۆڵی دەدەن لە هەورە زۆر ساردەکاندا بۆ زیادکردنی بارانبارین، هەروەها تۆوکردنی داینامیکی، کە دیزاین کراوە بۆ بەرزکردنەوەی گەشەکردنی هەوری گواستنەوە لە ڕێگەی دەردانی گەرمی شاراوەوە.

شێوازەکانی بڵاوبوونەوە بریتین لە فڕۆکە و موەلیدەی زەمینی، لەگەڵ رێگەی نوێتر کە بریتین لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان "درۆن" کە بارگەی کارەبایی دەگەیەنن بۆ هاندانی بارانبارین یان پەستانی لەیزەری ژێر سوور کە ئامانج لێی هاندانی دروستبوونی تەنۆلکەکانە.

سەرەڕای دەیان ساڵ لە لێکۆڵینەوە و بەکارهێنانی، کاریگەری تۆوکردنی هەورەکان هێشتا وەک بابەتێکی کراوە لەناو زانایاندا ماوەتەوە، توێژینەوەکان ئەنجامە تێکەڵاوەکانیان لەسەر کاریگەرییەکانی لەسەر بەرزکردنەوەی بارانبارین پێشکەش کردووە، هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەستەمە بە روونی نیشان بدرێت کە تۆوکردنی هەور کاریگەرییەکی زۆر گەورەی هەیە بەسەر بارانبارینەوە.

لە زانستی ژینگه‌ناسی و کەشناسیدا شتێک نییە بە ناوی "دزینی هەورەکان" ، هەرچەندە ئەو زاراوەیە زۆر بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا.

گۆڤاری فۆربیس روونی دەکاتەوە، دزینی هەورەکان زاراوەیەکە، ئاماژەیە بۆ ئەو باوەڕە یان تۆمەتەی هه‌ندێك وڵات به‌كاریده‌هێنن و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن: "ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ له‌ڕووی تەکنەلۆژیایه‌وه‌ ئاست به‌رزن ده‌توانن به‌شێوازی جیاواز ده‌ستكاری هه‌ور بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی تر بەکاریبهێنن و باران یان بەفر ببارێنن".

زیاتر لە ٥٠ وڵات پرۆژەیان بۆ زیاتربوونی رێژەی بارینی باران هەبووە، ئەوانیش وڵاتانی وەک ئەمریکا، رووسیا، ئێران، ئوسترالیا، چین، تایلەند، ئەفریقای باشوور، ئیسرائیل، سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەو پڕۆژانە سەرەڕای ئەوەی پارەی زۆریان تێدا خەرجکراوە، بەڵام ئەنجامەکانی لەلایەن ناوەندە زانستییەکانەوە پەسندنەکراون.

لەم ساڵانەی دواییدا، گۆڕانی کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەکی وەک سعودیە و ئیمارات سەرنجێکی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشا، بەتایبەت لە هەندێک ناوچەی بیابانی بەفر دەباری و رێژەکەش هەندێک جار دەگەیشتە ئاستێکی بەرچاو، بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەشەوە وا هەست دەکرێت پڕۆژەی تۆوکردنی هەورەکان یان "دزینی هەورەکان" تا رادەیەک راست بێت و کاری پێ بکرێت.













گەلەری