PM:12:22:06/12/2024
1600 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ سەر شارەکە، دەیان هەزار دانیشتووی شاری حمس ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ هەینی، رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش کردووە، خەڵکی ناو شاری حمس بەرەو شارەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە و بەتایبەت شاری تەرتوس ئاوارە بوون.
پێشتریش بەهۆی هێرشی ئەو گروپانەوە، دەیان
هەزار کەس لە حەلەبەوە ئاوارەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بوون کە زۆرینەیان
کوردن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی
رابردووەوە، هێرشی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سەر شارەکانی ئەو وڵاتە دەستی
پێکردووە، دوای کۆنترۆڵکردنی شاری حەلەب، ئەو هێزانە شاری حەماشیان کۆنترۆڵ کرد و
لە ئێستاشدا لە شاری حمس نزیک بوونەتەوە، بۆ رێگریکردن لە کۆنترۆڵکردنی شارەکەش،
سوپای سوریا بەشێک لەو پردانەی تەقاندووەتەوە کە شاری حەما بە حمسەوە دەبەستنەوە.