زانکۆکانی کوردستان لە ریزبەندی زانکۆ عەرەبیەکانن بۆ ساڵی ٢٠٢٤ زانکۆی دهۆک بە پلەی یەکەمی سەر ئاستی هەرێم و پلەی شەشەمی عێراق دێت زانکۆی سلێمانی بە پلەی دووەمی سەر ئاستی هەرێم و پلەی نۆیەمی عێراق دێت
زانکۆى دهۆک لە ریزبەندیی زانکۆ عەرەبییەکان ٢٠٢٤ یەکەمى سەر ئاستى زانکۆکانى هەرێم و شەشەمى سەر ئاستى زانکۆکانى عێراقە کە لەلایەن دامەزراوەی (Times Higher Education) بڵاوکراوەتەوە.
هەر لە ڕیزبەندییەکەدا زانکۆى سلێمانى دوەمى سەر
ئاستی هەرێم و نۆیەمى عێراقە،هەروەها
زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر سێیەمى هەرێم و دەیەمى سەر ئاستى عێراقە، لەسەر ئاستی
زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانیش زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆ
پۆلیتەکنیکییەکانی عێراقە، ئەمە جگە لە دە زانکۆى دیکەی حکومى و تایبەتى هەرێمى
کوردستان کە لەڕیزبەندییەکەدان تاکو پلەى بیست و پێنجەم.
ریزبەندیی
زانکۆ عەرەبییەکان یەکێکە لە ڕیزبەندییەکانی دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا و
بە پشتبەستن بەم پێوەرانەی لای خوارەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زانکۆکانی بیست و دوو
وڵاتی عەرەبی دەکات.
ژینگەی
فێربوون
ناوبانگی
وانەوتنەوە (لەڕێی ڕاپرسییەوە ئەنجام دەدرێت)
رێژەی
بڕوانامەی دکتۆرای بەخشراو بەبەراورد بە ژمارەی مامۆستایان
رێژەی
مامۆستایان بەبەراورد بە خوێندکاران
رێژەی
بڕوانامەی دکتۆرای بەخشراو بەبەراورد بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس
داهاتی زانکۆ
بەپێی ژمارەی مامۆستایان
ژینگەی
توێژینەوە
ناوبانگی
توێژینەوەکان (لەڕێی ڕاپرسییەوە ئەنجام دەدرێت)
ژمارەی
توێژینەوەکان بەبەراورد بە ژمارەی مامۆستایان
پارەی
تەرخانکراو بۆ توێژینەوە بۆ هەر مامۆستایەک
کوالێتی
توێژینەوەکان
بەهێزیی
توێژینەوەکان
ئاستبەرزیی
توێژینەوەکان
کاریگەریی
توێژینەوەکان
بەنێودەوڵەتبوون
رێژەی
خوێندکارانی نێودەوڵەتی
رێژەی
مامۆستایانی نێودەوڵەتی
توێژینەوەی
هاوبەشی نێودەوڵەتی
هەمەئاهەنگیکردن
لەنێو جیهانی عەرەبیدا
کاریگەری
لەسەر کۆمەڵگا
داهاتی
توێژینەوە بۆ هەر مامۆستایەک
بەشداریکردن
لە ڕانکینی کاریگەری
پێگە لە
ڕانکینی کاریگەری
لەم
ڕیزبەندییەدا، هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆکانی ئەم وڵاتانە کراوە: جەزائیر، بەحرەین،
کۆمۆرۆس، جیبووتی، میسر، عێراق، ئەردەن، کوەیت، لوبنان، لیبیا، مۆریتانیا، مەغریب،
عومان، فەڵەستین، قەتەر، سعودیە، سۆماڵ، سودان، سوریا، تونس، ئیماراتی یەکگرتووی
عەرەبی و یەمەن.