PM:03:45:29/11/2024
3284 جار خوێندراوەتەوە
شاندی دانوستانکاری یەکێتی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نەوەی نوێیان کرد.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، شاندی دانوستانکاری یەکێتی کە پێکهاتبوون لە رزگار حەمە و سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی سەردانی نەوەی نوێیان کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شاندی دانوستانکاری نەوەی نوێش پێکهاتبوون لە
هەریەکە لە رێبوار ئەوڕەحمان و بەدریە ئیبراهیم و فاروق غەفور.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش شاندنی پارتی سەردانی
نەوەی نوێی کرد بۆ ئەو مەبەستە و نەوەی نوێش رایگەیاند، پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت و پێداگرن لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان.