PM:03:26:01/10/2024
2252 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی لە فرۆشتنی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی ٢٥٣ ملیۆن و ٩٢٨ هەزار و ٨١٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و و٤٨ ملیۆن و ٥٢٨ هەزار و ٨١٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
هاوکات، پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار
بەشێوەی کاش خراوەتە بازاڕەکان و لە هەرێمیش ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی
پێوە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو، نرخی دۆلار لە
بازاڕەکانی هەرێم و عێراقیش رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، شارەزایەکی بازاڕی
دراوەکانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی دۆلار هۆکارەکەی
خواستی هاوڵاتیانە بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە دۆلار، پێشبینیش دەکرێت لە چەند هەفتەی
داهاتوودا، بانکی ناوەندی بە گرتنەبەری چەند رێکارێک، نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥٠
هەزار دینار بگەڕێنێتەوە.