سەردێڕ:

کەشناسی:پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و تاوەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکات

AM:11:02:01/10/2024

6352 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە. دەشڵێت، لە چەند ناوچەیەک تاوەباران دەبێت.


کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمەباران دەبێت بەتایبەت لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە بە شێوەی پچڕ پچڕ .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێک لە ناوچە شاخاوىیەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، بە گشتی خێرایی با زیاد دەکات و لەنێوان ١٠بۆ ٢٥ کیلۆمەتردا دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێش زیاتر نزم دەبنەوە، کە سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی جیاوازیان دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :٣٠پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٢٩پلەى سیلیزى

دهۆک : ٢٩ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٠ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەى سیلیزى

سۆران : ٢٨ پلەى سیلیزى













گەلەری