سەردێڕ:

کەسێک لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا؛ هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

PM:04:12:19/04/2024

1444 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، گەنجێکی تورکمان لە نزیک پارکی مەهناز لە سنووری تەق تەق دوای ئەوەی منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچوک، لە هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکەدا خۆی خنکاوە. هاوکات بەرگری شارستانی تەق تەقیش رایگەیاند، گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کەسەدا بەردەوامە.


ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، گەنجێکی دانیشتووی شاری کەرکوک بە ناوی (عمان قاسم) بە رەگەز تورکمان دوای ئەوەی منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچوک لە سنووری تەق تەق، بۆ رزگارکردنی منداڵەکە خۆی هەڵداوەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا تەرمی ئەو کەسە نەدۆزراوەتەوە. وتیشی، " چەندین تیمی خۆبەش بە هەماهەنگی تیمەکانی بەرگری و شارستانی تەق تەق سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی ئەو کەسەن".
بە وتەی شایەتحاڵەکان، کەسێکی دیکە منداڵەکەی لە خنکان رزگار کردووە. 

لەو بارەیەشەوە، تیمەکانی بەرگری و شارستانی سنوورەکە ئەوەیان بڵاوکردەوە، لەرێگای چەندین تیمەوە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کەسەی لە ئاوی زێی بچوکدا خنکاوە. 

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لە گوندی چەمرگە خنکاوە و دانیشتووی بنەسڵاوەی شاری هەولێرە.

 

خالید محەمەد، دوکان
شارا ئازاد - هەولێر
May be an image of 3 people, people swimming, crocodile and jet ski

May be an image of 1 person and body of water













گەلەری