سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی بۆ ئێن ئاڕ تی : عێراق بووەتە جێی خواستی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەمریکا

PM:12:45:19/04/2024

820 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەشەپێدان و وەبەرهێنان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەندین کۆمپانیای ئەمریکا خوازیارن لە خاکی عێراق بەتایبەت لە کەرتی بیناسازیدا و وزەی کارەبایی و لەرێگای تەکنیکێکی نوێوەوە وەبەرهێنان بکەن کە بەهۆیەوە عێراق دەگەیەندرێتە ئاستی ئابووری وڵاتانی جیهان. دەشڵێت، " لەرێگای کۆمپانیایی جەی ئینێرجی ٥١٪ وزەی کارەبا دەگەڕیندرێتەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا".


ئەمڕۆ هەینی، محەمەد نەجار راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بایەخێکی گەورەی بۆ کەرتی وەبەرهێنان و پیشەسازی و هەنگاوەکانی داهاتووی عێراق دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پشتبەستن بە گرێبەستی وزە لەگەڵ کۆمپانیای جەی ئینیرجی ئەمریکی هەڵدەستن بە بنیاتنانی وزەیەکی نوێ بۆ روناککردنەوەی شەقامەکانی عێراق، کە بەهۆیەوە ٥١٪ وزەی کارەبایی دەگەڕیتەوە بۆ سەر ئاستی کارەبای نیشتمانی.وتیشی ، " وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا کاریگەرییەکی ئەرینی بۆ داهاتووی عێراق دروستدەکات و هەوڵیش دەدرێت گرێبەستی زیاتر لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا وچین ئەنجامبدرێت".

باسی لەوەش کرد، سەرەڕای رووناککردنەوەی شەقامەکان لەلایەن کۆمپانیای ماکی ئەمریکی ناوەندێکی تایبەت بە بارهەڵگرەکان  دروست دەکرێت ، کە بەهۆیەوە سەرجەم بارهەڵگرەکانی عێراق و دەرەوەی عێراق تیایدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی فراوانبوونی ئاستی جووڵەی بازرگانی بارهەڵگرەکان لە بەندەری فاو بۆ وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی داهاتوودا. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گرێبەستێکی نوێ بۆ بنیاتنانی ١٨ وێستگەی نوێی وزە لەگەڵ کۆمپانیای "جەی ئینێرجی" ئەمریکی واژۆکرا. وتیشی، " وێستگەکان لە توانایاندا هەیە سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنن و دەستپێکێکی نوێبن بۆ وەبەرهێنان لە وزەی خۆر بۆ عێراق".













گەلەری