سەردێڕ:

قائیمقامی سیدەکان: بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

AM:09:58:19/04/2024

3356 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی سیدەکان رایگەیاند، گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی،قائیمقامی سیدەکان رایگەیاند، گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی کە تەمەنی ٤٦ ساڵە و پێشمەرگەیە گیانی لەدەستداوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، شەش هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەهید بوون و دوو هاووڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ١٣ـی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی گوندی گەڵاڵە کرا و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.













گەلەری