سەردێڕ:

چۆن دوای جەژن هاوسەنگی خۆراکی دەگەڕێنیتەوە؟

PM:07:27:14/04/2024

772 جار خوێندراوەتەوە

لە جەژندا هەمووان حەزیان لە ئاهەنگگێڕان و دڵخۆشیە، یەکێک لە لێکەوتەکانی ئاهەنگگێڕان بۆ زۆر کەس خواردنی خۆراکە کالۆری بەرزەکانە، بەڵام رەنگە لە دوای کۆتایی جەژن رووبەڕووی ئاڵەنگارییەک ببیتەوە کە بریتییە لە زیادبوونی کێش.


بەپێی ماڵپەڕی "هێڵث سایت"، باشترە بە شێوەیەکی مامناوەند پشت بە ژەمە سووکەکان ببەستیت لە ناوەڕاستی ژەمە سەرەکییەکان، هاوکات ئەمانەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکی پێشنیار کراون لەم ماوەیەدا:

١ . پلانی ژەمەکانت دابنێ، بە پلاندانان بۆ خواردنە کەمەکانت لە سەرەتای رۆژەکەتدا و خواردنیان پێش برسیبوون، رێکخستنی ئەم خواردنە سووکانە یارمەتیت دەدات کە لە کاتی ژەمە سەرەکییەکەتدا کەمتر بخۆیت.

٢ . ئاگاداری بەها خۆراکییەکە هەرە گرنگەکان بە، گرنگی بدە بەو بژاردانەی کە پڕن لە ماددە خۆراکییەکان وەک میوە و سەوزە و خواردنی کەم کە بە تامن و لە هەمان کاتدا بەهای خۆراکییان هەیە، بۆ نموونە فستق دەتوانێت پڕۆتینی بنەمای رووەکی و ریشاڵ و کالۆری کەمتر دابین بکات.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ خواردن بە رێژەیەکی مامناوەند:

١ . خواردنی قاپێکی هاوسەنگ، قاپەکەت پڕ بکە لە تێکەڵەیەک لە پڕۆتین و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو.

٢ .کالۆری سنووردار بکە، ئاگاداری خواردنەوە کالۆرییە زۆرەکان بە و ئاو یان خواردنەوە شیرین نەکراوەکان هەڵبژێرە.

٣ .لە نێوان ژەمەکاندا خواردنی کەمی تەندروست وەک فستق هەڵبژێرە.

٤ .بە رێژەیەکی مامناوەند چێژ لە شیرینییە بەتامەکان وەربگرە و پلانی بۆ دابنێ لە خۆراکەکەتدا.













گەلەری