پێشتر کەشناسی هەرێم
رایگەیاندبوو، کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانى زوودا نمە باران
دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی باسی لەوەکردبوو، "بەپێی
تازەترین وێنەى مانگە دەستکردەکان هاتنى گەواڵە هەور بۆ رۆژئاوا و باکورى هەرێم پێشبینى
دەکرێت سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا کەمێک نمە باران ببارێت و هەورە تریشقە دەبێت."
وتبووشی، ئەمڕۆ پلەکانى
گەرما یەک تا دوو پلە دادەبەزێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمدا.