سەردێڕ:

نوسینگەی سودانی: حکومەت دەستی بە ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ کردووە

PM:12:38:29/03/2024

1124 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت دەستی بە ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ کردووە. دەشڵێت، شایستە داراییەکانی پارێزگاکان زیاد دەکرێن.


نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، حکومەت دەستی کردووە بە ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شایستەی دارایی دیکە بۆ پارێزگاکان زیادکراوە و پارەی زیاتر بۆ ژێرخانی ئابووریان تەرخان دەکرێت.

پێشتریش، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بەراورد بە بودجەی ساڵی رابردوو بە بەهای ١٠ ترلیۆن دینار زیاترە لە ریژەی خەرجییەکاندا کە لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە بۆ بنیاتنانی پرۆژەکان داواکراوە.

باسی لەوەش کرد، بۆیە بڕیاردرابوو بە داڕشتنەوەی بودجەی سێ ساڵە تا حکومەت و سەرجەم وەزارەتەکان کاتیان هەبێت بۆ پێداچوونەوە و فراواکردنی پلانەکانیان بۆ هەرساڵێکی ئابووریی بە گوێرەی یاسای بودجە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ـی ئازاری ساڵی رابردوو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا و نێردرایە پەرلەمانی عێراق هاوکات بە گەورەترین بودجەی عێراق دادەندرێت لە مێژوودا و بە تێکڕاش خەرجی مووچە ٢٠ ترلیۆن دینار زیادیکردووە.













گەلەری