سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:11:32:29/03/2024

7776 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، "نمەباران دەست پیدەکات".


ئەمڕۆ هەینی، کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبنەوە و سبەی شەممەش پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

باسی لەوەش کردووە، ئەمڕۆ و سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

هاوکات، کەشناسی عێراق رایگەیاند، یەکشەممە بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و هەندێک جار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواوەتی و لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە.

ئەوەشی خستە روو، دوو شەممەی داهاتوو ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێی پێشبینیەکانیان لە رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەست پێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.













گەلەری