سەردێڕ:

لەسەر پرسی هەڵبژاردن؛ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد

PM:06:18:28/03/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەدریە ئیبراهیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە سلێمانى سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە میانەی کۆبوونەوەی باڵیۆزی بەریتانیا و شاسوار عەبدولواحید، گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم و لێکەوتە نەرێنییەکانی دواخستن و ئەنجامنەدانی پڕۆسەکە کرا و تێیدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە.

ئەوەشی خستە روو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، زەرەرمەندی یەکەم لە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەنها هاوڵاتیانی هەرێمن بۆیە پێویستە هەڵبژاردنەکە لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێت.













گەلەری