وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە هاوکاری ناوەندەکانی دەنگدان دەبن، دوو شەممە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێتە پشووی فەرمی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیاندراوەەی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، مامۆستایانى
زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و تەکنیککار، هاوکارى ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن،
بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە
ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە
رۆژى دوشەمە رێکەوتى ١١ی ١٠ی ٢٠٢١، دەکرێتە پشووى فەرمى لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم
ناوندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى."
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە فەرمانگەکانی دیکەی هەرێمدا
تەنها سبەینێ یەکشەممە کراوەتە پشووی فەرمی و لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی
پەروەردەشدا ٦ بۆ ١١ی ١٠ی ٢٠٢١ پشووی فەرمییە.
سبەینێ یەکشەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، دەنگدان بۆ
هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجارە کە نەتەوە
یەکگرتووەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.
هـ.ئـ