سەردێڕ:

لەم وڵاتە تۆمەتبارێکی تەمەن ١٠٠ ساڵ دادگایی کرا

PM:11:40:07/10/2021

5712 جار خوێندراوەتەوە

لە دادگای تاوانەکانی ویلایەتی براندنبۆرگ لە ئەڵمانیا پاسەوانێکی تەمەن ١٠٠ ساڵی نازییەکان دادگایی کرا، هاوکات، لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکە شایەتحاڵێکی تەمەن ١٠٠ ساڵ ئامادەبوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای تاوانەکانی ویلایەتی براندنبۆرگ لە ئەڵمانیا پاسەوانێکی نازییەکانی لەتەمەنی ١٠٠ ساڵیدا دادگایی کرد و تیایدا لیستی ئەو سی هەزار و ٥١٨ تۆمەتانەی روبەرو کراونەوە کە پێی تۆمەتبارکراوە لەبارەی کوشتنی زنیدانییەکانەوە لە سەربازگەی سکاسنهاوزن.

لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەدا، شایەتحاڵێک ئامادەی دادگایی کردنەکەبوو کە تەمەنی ١٠٠ ساڵ بوو و یەکێک بووە لەو زیندانیانەی لە زیندانی سەربازگەی سکاسنهاوزن زیندانی کرابوو.

هەروەها، لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنەکەدا، تۆمەتبارەکە لەبەرامبەر کامێرای رۆژنامەنوساندا دەم و چاوی خۆی داپۆشی.

دەسەڵاتدارانی دادگاکە، پێداگربوون لەسەر ئەوەی کە تۆمەتبار ئەگەر چی بەساڵاچووە، بەڵام دەبێت لەسەر تاوانەکانی روبەڕووی دادگا بکرێتەوە، بەڵام پێشبینیدەکرێت دادگا ژمارەی دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکەی کەمبکاتەوە.

بەگوێرەی تۆمەتەکان، دادگا لەو باوەڕەدایە، تۆمەتبارەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٢ بۆ ١٩٤٥ وەک پاسەوان لە سەربازگەی سکاسنهاوزن کاری کردووە لە نازییەکان لە جەنگی دووەمی جیهانیدا ٤٠ بۆ ١٠٠ هەزار زیندانییان تێدا لە سێدارەداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ژنێکی تەمەن ٩٦ ساڵ هەوڵی هەڵهاتنیدا کاتێک تۆمەتبارکرابوون بە پاسەوانی کردنی لە یەکێک لە سەربازگەکانی نازییەکان.

کـ. ئـ













گەلەری