سەردێڕ:

ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکانی لە هەرێم ئاشکراکران

PM:11:18:07/10/2021

4156 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لقی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان کە بۆ دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان تەرخانکراون ٦٥ ناوەندن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد مازن یوسف بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لقی هەرێم ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان و هێزە ئەمنییەکانی بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی دەنگدەری هێزە سەربازی و ئەمنییەکان ٩٠ هەزار و ٥٤ دەنگە لە هەرێمدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژمارەی ناوەندەکانیش بۆ دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان ٦٥ ناوەندن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە تەواوی عێراقدا سێ هەزار کەس لە ٨٣ بازنەدا رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی دەکەن.

بڕیاروایە سبەینێ دەنگدانی تایبەت دەستپێبکات و رۆژی یەکشەممەی داهاتووش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەدەچێت.













گەلەری