سەردێڕ:

مارک زوکەربێرگ: داوای لێبووردن دەکەم

AM:02:11:05/10/2021

31948 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی حەوت کاتژمێر فەیسبووک و چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دیکە لە کارکەوتن لە ئێستادا جارێکی دیکە کەوتنەوە کار و خاوەنی فەیسبووکیش داوای لێبووردن دەکات.


مارک زوکەبێرگ خاوەنی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتس ئەپ جارێکی دیکە کەوتنەوەکار."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوای لێبووردن دەکەم بەھۆی ئەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانمان لەکارکەوتن."

مارک زوکەبێرگ باسی لەوەشکردووە، "دەزانم چەندێک پشت بە خزمەتگوزارییەکانمان دەبەستن تاوەکو بەردەوام لە پەیوەندیدابن لەگەڵ ئەو کەسانەی بۆتان گرنگن." 













گەلەری