سەردێڕ:

وێنە.. برسێتی تەنگی بە بەڕازیل هەڵچنیوە

PM:04:17:04/10/2021

4764 جار خوێندراوەتەوە

دۆمینیگۆس بیکسۆتۆ وێنەگری بەناوبانگی بەڕازیلی وێنەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا چەندین کەس لەناو ئێسکی کەڵەکەبووی ئاژەڵاندا سەرقاڵی دۆزینەوەی پلێک گۆشتن بە ئامانجی دابینکردنی بژێوی ژیانیان و دیمەنەکەش حکومەتی ئەو وڵاتەی هێناوەتە سەرخەت.


رۆژنامەی ئێکسترای بەرازیلی وێنەکانی بەناونیشانی "بەرازیل ٢٠٢١ ئازاری برسێتی" بڵاوکردووەتەوە و شەپۆلێکی توڕەبوونی بەدوای خۆیدا هێناوە و کاردانەوەکەش گەیشتووەتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی بەڕازیلدا ئۆمبێرتو کۆستا پەرلەمانتاری چەپ لەبارەی وێنەکانی دۆمینیگۆس بیکسۆتۆ رایگەیاند، ئەو کارەساتە دڵتەزێنە کۆمەڵایەتییەی لەسەردەمی سەرۆک بۆڵسۆنارۆ رووی لە وڵات کردووە، بێ کاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەبوونی یەکسانی ئاستی هەژاری بەرزکردووەتەوە و برسێتی گەڕاندووەتەوە بۆ وڵات، حکومەت ئەمەی بە وڵات کردووە.

وێنەکان، لە شاری ریۆ دی جانیرۆی پایتەختی بەڕازیلدا چرکێنراون تیایاندا دەردەکەوێت، بارهەڵگرێک ئێسک و پاشماوەی گۆشتی ئاژەڵی بارکردووە و بەرەو کارگەیەکی دروستکردنی سابونی دەبات و هاوڵاتیانیش سەرقاڵی گەڕانن بۆ دابینکردنی ژەمێک خواردن.

یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگران بە رۆژنامەی ئێکسترای رایگەیاندووە، "زۆر رۆژ دەمەوێت بگریم، پێشتر خەڵک دەهاتن داوای ئێسکیان دەکرد بۆ سەگەکانیان، بەڵام ئێستا داوای دەکەن بۆ بژێوی رۆژانەی خۆیان".

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەزاری دینینس دا سیلڤای تەمەن ٥١ ساڵ، یەکێک لە کرێکارەکانی پاککەرەوەوە بڵاویکردووەتەوە، کۆی پێویستیی بەوە خواردن و بژێوی رۆژانەی پێنج کوڕەکەی و ١٢ نەوەکەی دابین بکات، ئەوان لە دۆخیکی سەختدا دەژین.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نزیکەی ١٩ ملیۆن بەڕازیلی لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و بەهۆی کۆرۆناوە نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە.

کـ ، ئـ













گەلەری