سەردێڕ:

دوایین هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنی عێراقەوە

PM:01:20:02/10/2021

4848 جار خوێندراوەتەوە

پەیکی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەواوی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بە ئامانجی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی تشرینی یەکەم بەردەست دەخات.


ئەمڕۆ شەممە، جنین بلاسخارت پەیکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە پارێزگای زیقار رایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان تەواوی پشتیوانی و هەوڵی خۆی بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەخاتە گەڕ و هەرشتێکیش بۆ ئەو ئامانجە پێویستبێت بەردەستی دەخات.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو چوارچێوەیەشدا چاودێرەکانی لەسەرجەم پارێزگاکان لە رۆژی دەنگداندا بڵاودەکاتەوە بۆ چاودێریکردنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

جنین بلاسخارت ئەوەشی خستەڕوو، گوێبیستی دەنگی دەنگدەران دەبن و ئەوان ئەرکێکی گەورەیان لەسەرشانە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ ئەندام پەرلەمان. لەلایەن خۆشییەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تەواوی پێداویستییە لۆجستییەکانی ئامادەکردووە و رێکارە یاسایییەکان گیراونەتەبەر و هەموو شتێک ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە.


کـ ، ئـ













گەلەری