سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە

PM:04:46:01/10/2021

16064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە، کە لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەولێر، سلێمانی و بازیان هەناردەی گازی سروشتی راوەستاوە و بڕیارە تا کاتژمێر ٦ کێشەکە چارەسەر بکرێت.


وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەنەوە کە لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی گازی سروشتی لە لایەن کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و بازیان راوەستاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ تیمی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشەدان، کە بڕیارە تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە چارەسەر بکرێت."

 

ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات و بەتێپەڕبوونی چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا پرۆسەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لەئاست داواکارییەکانیاندا نییە.

 













گەلەری