سەردێڕ:

موقتەدا سەدر هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ دەکات

AM:11:32:01/10/2021

9720 جار خوێندراوەتەوە

رێبەڕی رەوتی سەدر لە توتێکدا رایگەیاند، هەڵبژاردن بابەتێکی ناوخۆییە و نابێت وڵاتانی دراوسێ "دەستوەردان" لەکاروباری ناوخۆیی عێراق.


لە تویتێکدا، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، "هەڵبژاردن بابەتێکی ناوخۆییە و پێویست ناکات هیچ وڵاتێکی دراوسێ دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆیی عێراقدا بکات".

رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی تر نابێت دەست لە کاروباری ناوخۆ وەربدەن، نەک بە ترساندن و تۆقاندن، ئەگینا لە داهاتوودا بە هەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین''.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق ناکەن و دەست لە حکومەتی ئێستا و داهاتوو دەکشێننەوە.

لە کۆتایی مانگی ئابدا، بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە سەدر بۆ ئێن ئاڕ تی چەند سەرکردەیەکی دیاری عێراق و هەرێم رێککەوتوون بۆ گەڕاندنەوەی سەدر بۆ هەڵبژاردنەکان و رێککەوتنێکی سێ خاڵیان واژۆکردووە و دواتریش، سەدر بەژداریکردنی رەوتەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا بکات.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت و پەرلەمانیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام هاوڵاتیانی عێراق گرفتیان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هەیە و بەشێکیان باس لەوە دەکەن، ئومێدیان بە حزبەکان نەماوە.













گەلەری