ئەمڕۆ لە شاری سوچی روسیا، هەریەکە لە ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە و تیایدا، پرسە سیاسی و ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
لەپاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی هەردوو سەرۆک، ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، "هاوکاری ئێمە لەگەڵ تورکیا لە گۆرەپانی نێودەوڵەتییدا بەردەوام دەبێت، مەبەستم لیبیا و سووریایە".
سەرۆکی روسیا لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیەوە ئاماژەی
بەوەشکرد، "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانمان لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، لەسەدا
٥٠ بەرز بووەتەوە، ئەو زیانەی کە بەهۆی پەتای جیهانییەوە تووشی بووین، بەزیادەوە قەرەبوومان
کردەوە".
ڤلادیمیر پووتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رووسیا کۆدەبنەوە، بەپێی
راگەیەندراوی کۆشکی کرملین، مژارە سیاسی، بازرگانی و ئابوورییەکان تاوتوێدەکرێن.
لەلایەکی
تریشەوە، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکەکانی روسیا و تورکیا، کۆشکی سەرۆکایەتی
روسیا "کرملن" رایگەیاند، "هەردوو سەرۆک پرسە نێودەڵەتییەکان و
هاوئاهەنگیی نێوان رووسیا و تورکیا تاوتوێ دەکەن"، لەگەڵ ئەوەشدا، گفتوگۆی کێشە نێودەوڵەتییەکانی وەک بارودۆخی
سووریا، لیبیا، ئەفغانستان و باشووری قەوقاز، دەکەن.
دوێنێش، فهرمانگهی پهیوهندییهكان لە سهرۆكایهتیی كۆماری توركیا
رایگهیاند، "ئهردۆغان لهسهر بانگهێشتی ڤلادیمیر پووتین سبهی چوارشەممە سەردانی
رووسیا دەکات".
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، له كۆبوونهوهكهی
ئهردۆغان و پوتن له پاڵ تاوتوێكردنی پهیوهندییهكانی نێوانیان، دوایین پێشهاته
ناوچهیی و نێودهوڵهتییهكانیش تاوتوێ دهكرێن.
لەماوەی رابردوودا، پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و تورکیا بەرەوپێشچوونی
بەخۆیەوە بینیوە و بەتایبەتیش، دوای رێککەوتنی هەردوولا لەسەر فرۆشتنی سیستەمی بەرگری S-400ی رووسی بە تورکیا، کە ئەمەش بووە هۆی نیگەرانکردنی ئەمریکا.