سەردێڕ:

ئیڵۆن مەسک پێشنیازێکی نوێ لەبارەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە دەخاتەڕوو

AM:11:22:29/09/2021

5304 جار خوێندراوەتەوە

دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس داوادەکات رێگە بدرێت دراوە ئەلیکترۆنییەکان بە ئازادی تەواوەوە دەستاودەستییان پێبکرێت و بەگەڕبخرێن. دەشڵێت، "چین ترسی ئەوەی هەیە کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ لەدەست بدات."


ئیڵۆن مەسک خاوەنی هەردوو کۆمپانیای "تێسلا" بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و "سپەیس ئێکس" بۆ تەکنەلۆژیای موشەکەکان رایگەیاند، پێویستە رێکخەرە ئەمریکییەکان واز لە دراوە ئەلیکترۆنییەکان بێنن تا بە ئازادانە مامەڵەیان پێوەبکرێت.

لە وەڵامی ئەوە پرسیارەی (ئایا دەبێت رێکخەرە ئەمریکییەکان چی بکەن بەرامبەر دراوە ئەلیکترۆنییەکان)، مەسک ئاشکرایکرد، "پێم خۆشە پێیان بڵێم هیچ مەکەن، وازییان لێبێنن با بۆخۆیان بفڕن."

لەبارەی کاریگەری دراوە ئەلیکترۆنییەکانیشەوە، ئیڵۆن مەسک ئاماژەی بەوەدا، "بەهای هەندێک لە دراوەکان کاریگەرییان دەبێت، بەڵام پێویستە خەڵک بزانێت وەک هاتنی مەسیح نییە بۆ جاری دووەم و رزگار کاربێت."

هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی چین رایگەیاند، مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە یاسایی نین.

لەو بارەیەوە، ئیڵۆن مەسک ئەوەشی خستەڕوو، چین ترسی ئەوەی هەیە کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ لە جیهاندا لەدەستبدات و رەنگە نەنتوانێت کارەبای پێویست بۆ پاراستنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دابینبکات بۆیە دژی دەوەستێتەوە چونکە بەرهەمهێنان و پاراستنی هەژماری ئەو دراوانە پێوستییان بە وزەیەکی زۆری کارەبا هەیە.

کـ. ئـ













گەلەری